خزمەتگوزارى کورەك چات
بەدرێژایى ڕۆژ بە بەکارهێنانى نازناو چات بکە!
کورەك چات خزمەتگوزارییەکى بێهاوتاى چاتکردنە بە بەکارهێنانى کورتەنامە؛ لەڕێى ئەم خزمەتگوزارییە بەشداربووان دەتوانن چات بکەن بە بەکارهێنانى نازناوێك بەبێ ئاشکراکردنى ژمارەى مۆبایڵەکانیان. بەشداربووان دەتوانن نازناوە تایبەتییەکەیان تۆماربکەن و دەستبکەن بە چات. لەکاتى چاتکردندا، ژمارەى بەشداربوو شاراوە دەبێت؛ بۆیە ئەوپەڕى پاراستنى تایبەتمەندى کەسیەتى دابینکراوە. ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سەرجەم بەشداربووانى کورەك بەردەستە لە سەرانسەرى وڵاتدا. بۆ بەکارهێنانى ئەم خزمەتگوزارییە پێویستت بە تۆڕى ئینتەرنێت نییە. هیچ سنوورێك بۆ ژمارەى کورتەنامەکان نییە.
چۆن داواى ئەم خزمەتگوزارییە بکەم؟
- بۆ زمانى کوردی، بە نامەیەك 1 بنێرە بۆ ژمارە 374.
- پەیڕەوى ئەو ڕێنماییانە بکە کە لە ژمارە (373) ەوە پێت گەیشتووە و نازناوە تایبەتەکەت تۆماربکە و دەستبکە بە چات
نرخ
بەکارهێنانى کورەك چات بۆ یەك هەفتە تەنها بە 600 د.ع. ئێستا تەنها بە خۆتۆمارکردنت بۆ یەك هەفتە بەخۆڕایى بەشدار دەبیت.
کەڵکى ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربووان
- بێسنوور چاتکردن بە ناسنامەیەکى نادیار.
- بەشداربوو دەتوانێ لەگەڵ بەشداربووانى دیکە لە ژوورێکى گشتیدا چات بکات.
- بانگهێشتکردنى هاوڕێیان بۆ چاتکردن لە ژوورێکى تایبەتدا.
- ناسینى بەشداربووانى دیکەى کورەك و چاتکردن لەگەڵیان لە ژوورە گشتییەکاندا.
- خزمەتگوزارى چات بە زمانەکانى کوردى، عەرەبى، ئینگلیزى بەردەستە؛ بۆیە بەشداربووان دەتوانن زمانى دڵخوازیان هەڵبژێرن.
- ناردنى بێسنوور کورتەنامە بەخۆڕایى، دواى کاراکردنى ئەم خزمەتگوزارییە
چۆنیەتى ڕاگرتنى بەشدارى
< بە نامەیەك 0 بنێرە بۆ 374.
وشە سەرەکییەکانى کورەك چات
ئەمەى خوارەوەى لیستى ئەم وشە سەرەکییانەیە کە بە بەربڵاوى لە کورەك چات بەکاردێن:
وشەى سەرەکى | فرمانەکان | وردەکارى |
هەموارکردن | هەموارکردن <بۆشایى> نازناو <بؤشايى> ڕەگەز <بۆشایى> ساڵى لەدایکبوون <بۆشایى> شوێنى نیشتەجێبوون | بۆ هەموارکردنى پرۆفایلت |
بانگهێشت | بانگهێشتى<بۆشایى>96475************ | بانگێهشتکردنى کەسێك بۆ بەشداریکردن لەچات |
|
| بانگهێشتکردنى کەسێك بۆ بەشداریکردن لە گروپەکەت |
| بانگهێشت<بۆشایى>نازناو | |
بۆ | بۆ <بۆشایى> نازناو\گروپ\ژوور <بۆشایى> نامه | ناردنى نامە بۆ بەشداربوو یان گروپ یان ژوورى چات |
دروستکردن | دروستكردن | بۆ دروستکردنى گروپى تایبەت، ناوى گروپ دەبێتە (نازناوت) PR |
قايلبوون | قايلبوون <بۆشایى> ناوى گروپ | بۆ پەسەندکردنى بانگهێشتى بەشداریکردن لە گروپ |
جێهێشتن | جێهێشتنى <بۆشایى> ناوى گروپ | بۆ جێهێشتنى گروپ |
لیست | ليست <بۆشایى> ناوى گروپ | بۆ دەستکەوتنى ناوى بەشدارانى ئەو گروپەى کە بەشداریت لێ کردووە |
هاریکارى | هاريكارى | بۆ دەستکەوتنى فرمانەکانى خزمەتگوزارى |
| هاريكارى <بۆشایى> فرمانى خزمەتگوزارى | بۆ دەستکەوتنى وردەکارى فرمانى خزمەتگوزارى |
گەڕان | گەڕان <بۆشایى> xxxx | بۆ گەڕان بەدواى بەشداران بەپێى نازناو، ڕەگەز، تەمەن یان شوێنى نیشتەجێبوون |
شاراوه | شاراوه | بۆ گۆڕینى دۆخەکەت بۆ دۆخى شاراوە |
سەرهێڵ | سەرهێڵ | بۆ گۆڕینى دۆخەکەت بۆ دۆخى سەرهێڵ |
لیستى سەرهێڵ | ليستى سەرهێڵان | بۆ دەستکەوتنى لیستى سەرهیڵ |
نامەکان | نامەکان | بۆ وەرگرتنى سەرجەم نامەى ناردراو بۆ ژووى چات |
| بۆ وەرگرتنى سەرجەم ئەو نامانەى بۆ ژوورى چات ناردراون | |
ڕاگرتن | ڕاگرتن | ڕاگرتنى وەرگرتنى نامە لە گروپەوە |
بۆ زانیاریى زیاتر، پەیوەندى بکە بە ڕاژەى بەشداربووان 411