English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

هێلی سەرکەوتن

ئۆفەرى تازەى کورەك، هێڵى سەرکەوتن بۆ قوتابیانى کۆلیژ و پەیمانگاکان. ئەم هێڵە سەرجەم ئەو تایبەتمەندییانە لەخۆدەگرێت کە وا دەکات قوتابیانیان بەئاسانى لەگەڵ یەکتر لە پەیوەندى بمێننەوە بۆ بەدیهێنانى سەرکەوتن لە خوێندن. لەڕێى ئەم هێڵە قوتابییان داشکان لە نرخى پەیوەندیکردن و نامە وەردەگرن، سەربارى وەرگرتنى پاکێجێك لە ئینتەرنێتى خۆڕایى لەکاتى پڕکردنەوەى باڵانس لە هەموو مانگێکدا.

تایبەتمەندییەکانى هێڵى سەرکەوتن:

  • نرخى هێڵ 2,000 د.ع.
  • وەرگرتنى 500 د.ع باڵانسى خۆڕایى کە دەتواندرێ بۆ سەرجەم تۆڕەکان بەکاربهێندرێت.
  • مانگانە وەرگرتنى 500 مێگابایت ئنیتەرنێتى خۆڕایى لەکاتى پڕکردنەوەى باڵانس هەموو مانگێك بە 5000 د.ع یان زیاتر.
  • بە 1 دینار چرکەیەك پەیوەندى بکە لە ناوخۆى تۆڕى کۆرەك (لە چوارچێوەى گروپى قوتابى).
  • بە 10 دبنار نامەیەك بنێرە لە ناوخۆى تۆڕى کۆرەك ( لە چوارچێوەى گروپى قوتابى).
  • پاکێجێك خزمەتگوزارى کاتبەسەربردن بەخۆڕایى وەربگرە بۆ ماوەى 30 لە ڕێکەوتى کارکردنەوە بەردەست دەبێت.


وردەکاری خزمەتگوزاری کات بەسەربردن:

کۆدى بەشداریکردن
ناوى خزمەتگوزارى
ماوەى بەکارهێنان بەخۆڕایى
نرخى نوێکردنەوەى خزمەتگوزارییەکه
333
گۆرانیم بۆ بڵێ
30 ڕۆژ
مانگانە 1200 د.ع
2195
خزمەتگوزارى دۆزینەوەى کار
30 ڕۆژ
ڕۆژانە120 د.ع بۆ نامە وەرگیراو
2044
خزمەتگوزارى خشتەى رجیمى ڕۆژانە
30 ڕۆژ
ڕۆژانە 60 د.ع بۆ نامە وەرگیراو
2013
خزمەتگوزارى خوانى ئەمڕۆ
30 ڕۆژ
ڕۆژانە 120 د.ع بۆ نامە وەرگیراو


وردەکاری نرخەکان: 

وردەکارییەکان
نرخەکان
پەیوەندیکردن لەناو تۆڕى کۆرەك
1د.ع\چرکە (لە چوارچێوەى گروپى قوتابى)
1.4 د.ع\چرکە (بۆ دەرەوەى گروپى قوتابى)
نامەناردن لەناو تۆڕى کۆرەك
10 د.ع بۆ نامەیەك (لە چوارچێوەى گروپى قوتابى ) 50 د.ع بۆ نامەیەك ( بۆ دەرەوەى گروپى قوتابى )
پەیوەندیکردن بە تۆڕەکانى دیکە
2.1د.ع\چرکە
نامەناردن بۆ تۆڕەکانى دیکە
50د.ع\نامە


  • نرخە ئاساییەکان لەسەر خزمەتگوزارییەکانى دیکە جێبەجێ دەکرێت.
  • ئەم هێڵە بۆ سەرجەم قوتابیانى کۆلیژ و پەیمانگاکان بەردەستە لە سەرانسەر عێراق لە خاڵە سەرەکییەکانى فڕۆشى کۆمپانیاى کۆرەك دەستدەکەوێ.
  • قوتابى دەتوانێ هێڵى ئێستاى (هێڵى پریپەید هێڵى دیارى وه هێڵى کۆرەك پلەس) بگۆڕێت بۆ هێڵى سەرکەوتن ئەویش بە سەردانیکردنت بۆ یەکێك لە سەنتەرە سەرەکییەکانى فڕۆشى کۆرەك و هێنانى ئەو بەلگەنامە پێویستتانەى کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێکرد. 
  • بۆ زانینى ئینتەرنێتى خۆڕایى پەیوەندى بکه به #211* نامەیەکى نووسراوت پێدەگات لەبارەى ئینتەرنێتى خۆڕایى ئاگادارت دەکاتەوە.

چۆنیەتى تۆمارکردن:

سەردانى بەکێك لە سەنتەرە سەرەکییەکانى فڕۆشى کۆرەك بکە و دڵنیابە لەوەى بەڵگەنامەى پێویستت لەگەڵ خۆت هێناوە، بەڵگەنامەى پێویست ئەمانەى خوارەوە دەگرێتەوە:

  • ناسنامەى بارى کەسیەتى.
  • ناسنامەى کۆلیژ یان پەیمانگا.
  • پسوولەى خۆراك.
  • وێنەى کەسیەتى (2 دانە).


بۆ زانیارى زیاتر، تکایە پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووان بکە ژمارە 411 


پرسیاری بڵاو

 



 
online_Student line_descritpion-KUR
تێبینی/ زانیاری و نرخەکانی سەرەوە شایەنی گٶڕانن بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشینە