English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

شێوازەکانى دانى پارەى پسوولەى هێڵى پۆستپەید

ئێستا دەتوانى پارەى پسوولەى هێڵى پۆستپەید بدەى لە هەر شوێنێك بیت بەبێ ئەوەى پێویست بکات سەردانى خالێکى فڕۆشى کورەك بکەى. سەرەراى دانى پارەى پسوولە لەڕێگەى سەردانکردنت بۆ یەکێك لە خاڵەکانى فڕۆشى کورەك، کورەك 2 شێوازى تازەت پێشکەش دەکات بۆ مەبەستى ئاسانکردنى پڕۆسەى پارەدان و پاشەکەوتکردن لە کات و کۆششەکانت.

 کورەك گونجاوترین شێوازت پێشکەش دەکات بۆ دانى پارەى پسوولەى هێڵى پۆستپەید، جا چ لەڕێگەى بەکارهێنانى مۆبایلەکەت بێت یاخود سەردانى یەکێ لە خالەکانى فڕۆشتن بکەیت، بەمشێوەیەش هەرگیز لە پەیوەندى ناپچرێی لەگەڵ خزم و دۆستانت.

  • خزمەتگوزارى وەڵامدانەوەى ئوتوماتیکى (IVR): لەڕێگەى مۆبایلەکەتەوە پەیوەندى بکە بە ژمارە 240
  • بۆم بنێرە: پارەدانى ئەلیکترۆنى

نرخەکان

ئەم خزمەتگوزارییە بەخۆڕاییە

چۆن ئەم خزمەتگوزارییە بەدەستبهێنم؟

خزمەتگوزارى وەڵامدانەوەى ئوتوماتیکى (IVR ):

دەتوانى هەریەك لەم کارتانەى (کارتى پڕکردنەوەى باڵانسى پریپەید) خوارەوە بەکاربێنیت کەوا بەردەستن لە بازارەکان هەروەها پەیوەندى به ژمارە 240 بکە بۆ دانى پارەى پسوولەکەت.

  1. لە هەر کاتێکدا پەیوەندى بکە بە ژمارە 240 پاشان 1 داگرە بۆ زانینى برى پارەى پسوولەکەت و ئەو باڵانسەى کە پێویستە بیدەىت یاخود 2 داگرە و ڕێنماییەکان پەیڕەو بکە بۆ دانى پارەى پسوولەکەت.
  2. لەوانەیە پێویستت بە چەند کارتێك بێت بۆ ئەوەى بتوانى تەواوى برى پارەى پسوولەکەت بدەى.
  3. ئەگەر بەهاى کارتى بەکارهێندراو زیاتر بێت لە برى پارەى شایستەى پسوولەکەت ئەوا ئەو کات برى پارەى زیادە دەبێتە پارەدانێکى پێشوەختە بۆ دانى پارەى پسوولەى داهاتووت.
  4. دڵنیابە لە بیستنى دووپاتکردنەوەى پارەدان کەوا ئاماژە دەکات بەوەى کردارى پارەدانەکە بەسەرکەوتوویى ئەنجام دراوە.
  5. دەتوانى زمانى کۆدى 240 بگۆڕىت لەڕێگەى پەبوندیکردن بە ژمارە 411 پاشان ژمارە 7 داگرە و دواتر ژمارە 3 داگرە.

بۆم بنێرە

بەشداربووانى هێڵى پۆستپەید دەتوانن سەردانى هەر سەنتەرێکى فڕۆشى کورەك بکەن و پارەى پسوولەکانیان بدەن لەڕێگەى خزمەتگوزارى (بۆم بنێرە).

 فرۆشیارى کورەك ڕێنماییت دەکات لەبارەى چۆنیەتى تەواوکردنى پرۆسەى پارەدان. ئەگەر دەتەوێـت کردارى پارەدانەکە ئەنجام بدەیت بەبێ ئەوەى ژمارەى مۆبایلەکەت ئاشکرا بکرێـت ئەوا لەجیاتى ژمارەى مۆبایلەکەت کۆدێکى تایبەت بدە، بۆ وەرگرتنى کۆدى تایبەت پەیوەندى بکە بە #600*

ئەم خزمەتگوزارییە چى بۆ بەشداربووان دابین دەکات؟

کورەك تیلیکۆم گونجاوترین شێواز دابین دەکات بۆ دانى پارەى پسوولەى هێڵى پۆستپەید لە هەر کات و شوێنێك.


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە ڕاژەی بەشداربووان 411 بەخۆڕایی.

 
تێبینی/ زانیاری و نرخەکانی سەرەوە شایەنی گٶڕانن بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشینە