English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

خزمەتگوزاری ڕاژەی بەشداربووان

ئێمە لە كۆمپانياى كۆرەك هەوڵ دەدەين ڕەزامەندى هەموو بەشداربووانمان بەدەست بێنين و خواستى دڵيان بۆ دابين بكەين. هەروەها هەرچی خزمەتگوزاری هەیە بەشێوەیەکی ئاسان بیخەینە بەردەمتان.

بۆيە ئەگەر هەر ﭘرسيارێکتان هەيە لەسەر شێوازى بەكارهێنانى مۆبايلەكەت لەﮔەڵ خزمەتگوزارى كۆرەك تكايە دوو دڵ مەبە با ئاسانكاريت بۆبكەين.

ﭘەيوەندى بە بەشى خزمەتگوزارى بكە:

 كۆرەك باشترين و نايابترين خزمەتگوزارى ﭘێشكەش بە بەشداربووان دەکات. ئەم خزمەتگوزاريانە بەردەستن بە درێژايى 24 كاتژمێر وە 7 رۆﮊ لە هەفتەدا.

بۆ هەر بابەتێك تكايە پەیوەندی بە ڕاژەی بەشداربووان 411 بکە.

پرسیاری زۆر دووبارە بووەوە:

لێرەدا باوترين ئەو ﭘرسيارانە دەخەينەڕوو کە زۆر دووبارە دەکرێنەوە لەلایەن بەشداربووانەوە.

لە ئێستادا تۆڕى كۆرەك سەرانسەری وڵاتی داﭘۆشيوە و وەكو خێراترين كۆمپانياى ﮔەشەسەندوو هەنگاو دەنێت بۆ ﭘێشكەش كردنى شياوترين خزمەتگوزارى بۆ هەموو بەشدار بووان.

تۆرِى خزمەتگوزارییەکانی كوڕەك تا كوێ دەڕوات؟

كۆرِەك يەكێكە لە كۆمپانيا هەرە بە تواناكان و جێگاى متمانەيە لەسەر ئاستى هەموو عيراق

کە مەودای خزمەتگوزارییەکانی سەرانسەری عێراقی داپۆشیوە.

سيم كارتى كۆرِەك لەکوێ بكڕم؟

دەتوانى لە هەموو بنکەکانی فرۆشتنی كۆرەك سيم كارت بكرِيت هەروەها لەلای بریکارەکانیش لە هەموو شارو شارۆچکەکانی عێراق 

نرخى سيم كارتى كوڕەك ﭼەندە؟

نرخی سیم کارتی کۆرەك 1000 دیناری عێراقیە کە بڕی 2,000 دینار باڵانسی بێبەرامبەری تێدایە

ئەو خزمەتﮔوزاريیانە ﭼين کە بەشێوەیەکی بنەڕەتی بەردەستن؟

زۆرێك لە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەردەستن بۆ بەشداربووان :


  • زانینی ناسنامەی ﭘەيوەندیکەر CLI
  •  لە ﭼاوەرِوانى پەیوەندی
  • ڕاگرتنی پەیوەندی
  • حەوالەکردنی پەیوەندی
  • قەدەغە كردنى ﭘەيوەندى لايەنێكى ديارى كراو
  • كورتە نامە
  • كورتە نامەى بازرﮔانى
  • ناردنى باڵانس
  • خزمەتگوزاری کێ پەیوەدنی کرد
  •  كۆنفرانس كۆڵ

ئەو خزمەتﮔوزارییانەی کە تێچووی زیدەیان هەیە

ئەم خزمەتﮔوزاريیانە كارا دەکرێن و بە ﭘارە دابين دەكرێن

  • نامە دەنگيەكان - VMS
  • دۆزينەوەى شوێنەكان بە سيستمى جوﮔرافي - GPRS
  • کورتە نامەی دەنگ و ڕەنگ – MMS
  • كارا كردنى سيم كارت لە دەرەوەى وڵات
  • خزمەتگوزاری گۆرانیم بۆ بڵـــێ RBT
  • دروست كردنى بلاك ليست

هەندێ ﮊمارەى سەر كارتى پڕکردنەوەی باڵانسەكەم سڕاوەتەوە ﭼی بكەم؟

پەیوەندی بە ڕاژەی بەشداربووان 411 بکەو ژمارە سێریالی سەر کارتەکەیان بۆ بخوێنەوە

مۆبايلەكەم وون كرد، ﭼى بكەم؟

سەردانی نزيكترين بنكەى كۆرەك بکە و فۆرمى سيم كارت لەﮔەڵ خۆت ببە بۆ ئەوەى سيم كارتى تازەت بۆ تۆمار بكرێت و ئەوەى تريش ڕابگیرێت.

سيم كارەتەكەم كار ناكات و شەبەكەم نييە

پەیوەندی بە ڕاژەی بەشداربووان 411 بکەو ﮊمارەى ﭘشتى سيم كارتەكە بۆ كارمەندى سەنتەر بخوێنەوە بۆ ئەوە بزانێت ﮔرفتى سيم كارتەکە ﭼييە.

چۆن سکاڵا تۆمار بکەم؟

سەردانی نزيكترين بريكارى رێگەﭘێدراو بکە بە مەبەستى وەرﮔرتنى فۆرم بۆ تۆمار كردنى سکاڵاکەت.

ﭼۆن بنكەی كۆرِەك بدۆزمەوە لە شارەكەم؟

ﭘەيوەندى بە ﮊمارە 411 بكە و شوێنى خۆتیان پێ بڵێ.

ﭼۆن دەتوانم كورتەنامەى نەخوازراو ڕابگرم و ئیتر بۆم نەیەت؟

  • دەتوانى ﮊمار 0 بۆ كۆدى 229 رەوانە بكە - SMS نەخوازراو دەوەستێت
  • ئەﮔەر ويستت كۆدەكە بكەيتەوە ﮊمارە 1 بۆ كۆدى 229 رەوانە بكە

ﭼۆن ﭘەيوەندى كۆنفرانس كۆڵ ئەنجام بدەم؟

 دەتوانى كۆنفرانس كۆڵ لەﮔەڵ 5 كەس ئەنجام بدەيت كە هەمویان دەتوانن بە شدارى ئەو ﭘەيوەنديە بكەن:
بەم شێوەیە:

  • سەرەتا ﭘەيوەندى بكە و
  • ﭘەيوەنديەكە بخەرە  سەر حالەتی پەیوەندی ڕاگیراو - Hold - معلق
  • ئەوسا ﭘەيوەندى تريش ئەنجام بدە يان ﭘەيوەندى تازە وەربﮔرە
  • دواتر فەرمانى كۆنفرانس كۆڵ لە مۆبايلەكەت كارا بكە
  • بەم شێوەيە تا 5 ﭘەيوەندى دەتوانى زيادە بكەيتە سەر ﭘەيوەنديەكان بە دووبارە كردنەوەى ئەم هەنگاوانە.

تكايە دڵنيابە كەوا مۆبايلەكەت فەرمانى كۆنفرانس كۆڵ جێبەجێ دەكات ﭼونكە هەندێ لە مۆبايلە كۆنەكان ئەو فەرمانەيان تێدا نييە.

ﮊمارەى سەنتەری كورتە نامە لە كۆرِەك ﭼەندە ؟

 +964750001140

  • ﮊمارە #211 لێبدە و راوانەى بكە بە send - ارسال
  • 211 يان 213
  • ﮊمارە 212* ئەوسا #*1 ليبده

دەتوانم سيم كارتەكەم لە ﭘریپەيدەوە بیكەم بە ﭘۆستپەيد ؟

بەڵێ دەتوانى، لە رێگاى بنكەکانى كۆرِەك دەتوانى داوا بكەى سيم كارتەکەت بۆ بكەن بە ﭘۆستپەيد.

دەبێت ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدەیت :

  • بۆ عێراقيەكان : دەبێت ناسنامەى بارى شارستانى و فۆرمى خۆراك لەﮔەڵ خۆت ببەيت بۆ بنكەى كۆرەك لەﮔەڵ 2 وێنە و 500 دينارى عيراقي.
  • بۆ میوانی بيانی: دەبێت ﭘاسپۆرتەكەت ببەیت بۆ بنكەی کۆرەكو ئنجا فۆرمى تايبەت ﭘڕبكەیتەوە لەﮔەڵ 2 وێنە و 500 دينارى عيراقي.

ﭼۆن مانگانە ﭘارە فاتورەکە دەدرێت؟

لە كۆتايى هەر مانگێك كورتە نامەيەك لە كۆرەكەوە بۆت ڕەوانە دەكرێت تاکو سەردانی بنکەکانی کۆرەك بکەیت و ﭘارەی ئەو ماوەیە بدەیت.