English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

پەیوەندی كۆنفرانس

قەت وات بەسەر هاتووە كە زۆر بە سەختى بتوانى هەمووان لە يەك ﮊوور كۆ بكەيتەوە و ﮔوتاريان بۆ بدەيت؟

كۆرِەك تيليكۆم  ئەو ﮔرفتەت بۆ چارەسەر دەكات لە ڕێگاى كۆنفرانس كۆڵ کە دەتوانى قسە لەﮔەڵ 5 كەس بكەيت لە مۆبايلەكەتەوە لەیەک کاتدا. دەتوانن هەموو بەيەكەوە ﮔوتار و ئاخاوتن ئاڵو ﮔۆرِ بكەن و بيروبۆچوون لەسەر کارەکان بﮔۆڕنەوە.

ئەو سيستمە زۆر هەرزانە و هەموو بەيەكەوە دەتوانن بيرو ڕا ئاڵوﮔۆرِ بكەن.

هەروەها دەتوانى سوود لەو سيستمە وەر بگريت ئەﮔەر لە دەرەوەى وﻵتيش بوويت ياخود خەڵكى بيانى دەتوانن سوود لەو خزمەتگوزاریيە وەربگرن لە ناوەوەى وڵاتدا

نرخەكان

هەمان تێچووى نرخی پەیوەندی ئاسايى دەدەيت  بۆ هەر خولەكێك.

چۆن كارا دەكرێت؟

ئەو هەنـﮔاوانەى خوارەوە جێبەجێ بكە بۆ كاراكردنى ئەم خزمەتگوزارییە، هەروەها كەتەلۆكى مۆبايلەكەت بخوێنەوە بۆ ئەوەى بزانى چۆن كۆنفرانس كۆڵ كارا دەبێت، لەبیرتان نەچێت هەندێ مۆبايل ناتوانێت كۆنفرانس كۆڵ ئەنجام بدات .

لە رِێگاى كۆنفرانس كۆڵ دەتوانى لەﮔەڵ 5 كەس قسە بكەيت.

هەر كەسێك تۆ ئاخاوتنى لەﮔەڵ دەكەيت ئەويش دەتوانێ 5 كەسى تر زياد بكات.

هەنگاوى ﮊمارە 1- : ﮊمارەى كەسى يەكەم لێبدە لە مۆبايلەكە چاوەرِوان بە تا وەڵامت دەداتەوە.

هەنﮔاوى ﮊمارە 2- : هەر كات وەڵامى دايتەوە برِۆ بۆ معلق – Hold

هەنﮔاوى ﮊمارە 3- : كاتێك پەيوەندى يەكەمت لە Hold دانا برِۆ بۆ خيارات Option - ئنجا New Call بۆ ئەوەى ﮊمارەى دووەم لێبدەى

هەنﮔاوى ﮊمارە 4- : دواى ئەوەى پەيوەندى دووەم وەڵامى داوە برِۆ بۆ –خيارات Option مينيو دواتريش – Conference ئەو فەرمانە هەردوو پەيوەندى بە يەكتر ﮔرێدەدا لە فەرمانى

هەنگاوى ﮊمارە 5- : بۆ ئەوەى ﮊمارە مۆبايلى زياتر بخەيتە سەر فەرمانى كۆنترۆڵ كۆڵ هەمان هەنگاوەكان 2 هەتا 4 دووبارە بكەوە بۆ ئەوەى 3 كەسى تريش بخەيتە ليستى كۆنفرانس كۆڵ .

هەنگاوى ﮊمارە 6- : بۆ كۆتایی هێنان فەرمانى Disconnect دابﮔرە.

سوودى ئەم خزمەتگوزاریيە؟

لە رۆشنايى ئەو خزمەتﮔوزارى يە دەتوانى پەيوەندى لەﮔەڵ 5 كەس بكەيت لە مۆبايلەكەت بۆ كووبنەوەى كۆنفرانس كۆڵ بۆ ئەوەى بارودۆخى پرۆﮊەكان تاوتوێ بكەن تەنانەت ئەﮔەر لە دەرەوەى وﻵتيش بوويت دەتوانى ئەو كۆنفرانس كۆڵە ئەنجام بدەيت.

ئەم جۆرە خزمەتگوزاریيە پێويستى بە تۆمارى پێش وەختە نييە و هاورِێ و برادەرانت لە تۆڕەکانی تر بن دەتوانى پەيوەنديان پێوە بكەيت.

چۆن ئەنجامى بدەم؟

كۆنفرانس كۆڵ بۆ بەشداربووانی پریپەید و پۆستپەید دەبێ بەم شێوەیەی خوارەوە:

  • لە مۆبايلەكەت ﮊمارە (*219*1#) لێبدە دواتر پەيوەندى. بۆ ئەوەى بيوەستێنى (*219*0#)
  • يان ﮊمارە (*212#) دواتر لە مينيو Calling Service دواتريش Conference Calling – بۆ بە كۆتا هێنانيش هەمان هەنﮔاوى پێشوو.

بۆ زانیاری زیاتر سەیری "پرسیاری بڵاو" بکە