English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

خزمەتگوزاری سفر باڵانس

باڵانسەکەت سفرە و دەتەوێ پەیوەندى بە کەسێک بکەى؟ نیگەران مەبە، بەردەوامبە و پەیوەندییەکەت ئەنجام بدە، کورەك کورتەنامەیەکى ئاگادارکردنەوە بۆ ئەو کەسە دەنێرێت ئاگادارى دەکاتەوە کەوا تۆ هەوڵت داوە پەیوەندى پێوە بکەی.

نرخەکان

خزمەتگوزارى سفر باڵانس بەخۆرایی یە.

ئەم خزمەتگوزارییە چۆن کار دەکات

بۆ ناردنى کورتەنامەیەکى ئاگادارکردنەوە بۆ ئەو ژمارەیەى کە هەوڵ دەدەى پەیوەندى پێوە بکەى لەکاتێکدا باڵانسەکەت سفرە ئەوا تەنها پێویست دەکات ژمارەى کەسە لێبدەى، کورەك کورتەنامەیەک بۆ کەسە دەنێرێت ئاگادارى دەکاتەوە کەوا تۆ هەوڵت داوە پەیوەندى پێوە بکەى.

  • بۆ بەکارهێنانى ئەم خزمەتگوزارییە دەبێ باڵانسەکەت سفر دینارى عێراقی بێت.
  • لە هەر ڕۆژێکدا دەتوانى 5 جار کورتەنامە ئاگادارکردنەوە بنێریت.
  • دواى ئەوەى 5 جارەکە تەواو دەبێ ئەوا لەڕێگەى کورتەنامەیەك ئاگادار دەکرێیتەوە.

سوودەکانى خزمەتگوزارییەکە بۆ بەشداربووان

خودکارانه ئەو کەسە ئاگادار دەکرێتەوە کەوا تۆ هەوڵت داوە پەیوەندى پێوە بکەیت لەو کاتەى کە باڵانسەکەت سفرە.

چۆنیەتى بەکارهێنانى خزمەتگوزارییەکە

خزمەتگوزارییەکە خودکارانە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید بەردەست کراوە

  • بۆ کاراکردنى خزمەتگوزارییەکە پەیوەندى بکە بە #1*270*
  • بۆ ڕاگرتنى خزمەتگوزارییەکە پەیوەندی بکە بە #2*270*


بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بە ڕاژەی بەشداربووان 411 بەخۆڕایی

پرسیاری بڵاو