English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

بەردەوامبە لە قسەکردن

بەردەوامبە لە قسەکردن خزمەتگوزاریێکە کە کۆرەك پێشکەشی دەکات بە بەشداربوانی پریپەید. بەهۆی ئەم خزمەتگوزاریەوە بەشداربوان دەتوانن داوای باڵانسی زیادە بکەن لەکاتی نەمانی باڵانس لە مۆبایلەکانیاندا. لەکاتی پڕکرندەوەی باڵانس کۆرەك بڕێ پارەی دیاریکراو لە باڵانسەکە کەم دەکاتەوە.

نرخەکان

خزمەتگوزاریەکە ئەم نرخ و پاکێجانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێ:

بەردەوامبە لە قسەکردن

بڕی بالانس

600 دیناری عێراقی

نرخی بەکارهێنان

 120 دیناری عێراقی

ماوەی بەکارهێنان

72 کاتژمێر (بەکاریبهێنیت یاخود نا)

مەرجی بەکارهێنان

-          دەبێ باڵانسی ئێستات کەمتربێ لە 60 د.ع

-          نابێ بەشداربوی تازە بیت واتە دەبێ لانی کەم سێ جار پێشتر باڵانسەکەت پڕکردبێتەوە لەوکاتەی کە هێڵەکەت بەکارخستوە.

-           

قەرەبوکردنەوە

یەك جار دوای پڕکردنەوەی باڵانس

جۆری بەکارهێنان

نێو تۆڕی کۆرەك، پەیوەندی دەنگی بۆ تۆڕەکانی تر لەگەڵ کورتەنامە

چۆن کاردەکات؟

بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزاریە زۆر ئاسانە، بەم شێوەیە دەبێت؛

-          پەیوەندی بکە بە #202* کە کۆدی دیاریکراوە بۆ ئەم خزمەتگوزاریە.

-          سیستەم دیاردەکات کەوا تۆ دەتوانی ئەم خزمەتگوزاریە بەکاربێنی یاخود نا (بەگوێرەی مەرجەکانی بەکارهێنان)

-          ئەگەر تۆ ڕێگەتپێدرا بۆ بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزاریە ئەوا باڵانسە دیاریکراوەکەت پێدەدرێ و لەڕێگەی کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێیتەوە.

-          ئەگەر ڕێگەت پێنەدرا ئەوا بە کورتەنامە ئاگادار دەکرێیتەوە کە ئەم بەشداربوە ناتوانێت ئەم خزمەتگوزاریە کارا بکات.

سودەکانی بۆ بەشداربو

ناهێلێت چانسی تەواوکردنی پەیوەندیەکەت لەدەستبچێت لەکاتی تەواوبونی ىالانسەکەت.

ئەگەر کاتت نەبو بۆ پڕکرندەوەی باڵانسەکەت لە ڕیگەی شۆپپێکی کۆرەك یان لە بازار؟ کیشە نیە. خزمەتگوزاری "بەردەوامبە لە قسەکردن" بەکاربێنەو پەیوەندیە گرنگەکانت ئەنجام بدە، ئنجا لەکاتێکی تردا باڵانسەکەت بەگوێرەی پێویستی خۆت پڕبکەوە.

زانیاری زیاتر

-          سەرجەمی باڵانسی زیادکراو لەکاتی بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزاریەدا وەکو قەرەبو لێت وەردەگیرێتەوە (لەهەردو باردا باڵانسە زیاردکراوەکەت بەکارهێنابێ یاخود نا). قەرەبوەکە ئەنجام دەدرێت لەهەر جۆرە شێوازێکی پڕکردنەوەی باڵانس بێت: چ لەڕێگەی کارتی پڕکردنەوە یاخود ناردنی باڵانس بێ.

-          باری کارامەیی هێڵەکە: دەبێ لانی کەم سێ جار باڵانسەکەت پڕ کردبێتەوە لەوکاتری کە هێڵەکەت کارا کردوە، هەروەها دەبێ هێڵەکەت کارا بێت واتە ڕاگیراو نەبێت.

-          بڕێ باڵانسی پێدارو باکردێت بۆ ماوەت 72 کاتژمێر (واتە تەنها 3 رۆژ)؛ دوای ئەم ماوەیە ئەم باڵانسە بەکارناهێنرێت، واتە ماوەکەی بەسەر دەچێت. 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە ڕاژەی بەشداربوان 411




پرسیاری بڵاو

 
تێبینی/ زانیاری و نرخەکانی سەرەوە شایەنی گٶڕانن بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشینە