English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

پەیامی دەنگى

نامەى دەنگى بۆ ئەوە داڕێژاوە تاکو نامەى دەنگى تۆمارکراوى پەیوەندیکەرێک بۆ وەرگر بگوازێتەوە. کێشە نییە ئەگەر هاتوو وەرگرى پەیوەندییەکە سەرقال بێت یان وەڵام نەداتەوە یاخود لە دەرەوەى بازنە بێت ئەوا هێشتا تۆ دەتوانى نامەیەکى دەنگى بۆ کەسەکە بەجێبهێلیت.

نرخەکان

 بۆ جێهێشتنى نامەیەک بڕی 1,4 د.ع تێدەچێت بۆ هەر چرکەیەک.

خزمەتگوزارییەکە چۆن کار دەکات

بۆ تۆمارکردنى نامەیەکى دەنگى پەیوەندی بکە بە

ژمارەى وەرگرى پەیوەندییەکە *222*

بۆ نموونە:

07501234567*222*

بۆ ناردنى کورتەنامەیەک دواى تۆمارکردن ئەوا تەنها دەبێ بوەستیت.

یاخود بۆ بژاردەى زیاتر دواى تۆمارکردن ژمارە 1 داگرە و ئەم بژاردانەى خوارەوەت لەبەردەم دەبێت:

  • بۆ گوێگرتن لە نامەکە بەر لە ناردنى ئەوا 1 داگرە
  • بۆ ناردنى نامەکە 2 داگرە
  • بۆ تۆمارکردنى نامەکە بۆ جارێکى دیکە ئەوا 3 داگرە
  • بۆ سڕینەوەى نامەکە 4 داگرە

سوودى خزمەتگوزارییەکە بۆ بەشداربووان

نامەى دەنگى ڕێگەت پێدەدات نامەیەکى دەنگى تۆمار بکەى و بینێریت بۆ هەر بەشداربووێکى کورەک لە هەر کاتێ بتەوێ و لە هەر بارودۆخێکدا ئەگەر هاتوو وەرگرى پەیوەندییەکە سەرقاڵ بێت، وەڵام نەداتەوە یاخود لە دەرەوەى بازنە بێت.


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ڕاژەی بەشداربووان 411 بەخۆڕایی



پرسیاری بڵاو