English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

ئەپڵیکەیشنى کوڕەك ستۆدیۆ


بە ئارەزووى خۆت ئاوازى ژیانت دابنێ.

لە مۆبایلەکەتەوە، لەڕێى ئەپڵیکەیشنى کوڕەك ستۆدیۆ کە باشترین ڕێگەیە بۆ پلەیکردن و دابەزاندنى موزیك بەشێوەى بێسنوور.

ئەم ئەپڵیکەیشنەوە چەندەها خاسیەت لەخۆدەگرێ وەك: گەڕان، گوێگرتن و بەشکردنى گۆرانى دڵخوازت بەسەر هاوڕێکانت لە تۆڕى کۆمەڵایەتییەوە.

ئەم ئەپڵیکەیشنە بۆ سەرجەم بەشداربووانى کوڕەك بەردەستە لە سەرانسەرى عیراقدا.

چۆن داواى ئەم خزمەتگوزارییە بکەم؟

کوڕەك ستۆدیۆ، ڕاستەوخۆ لە گوگڵپلەیەوە ئەگەر سیستەمى کارپێکەرى ئامێرەکەت ئەندرۆیدە یان لە ئەپڵستۆرەوە دایبەزێنە ئەگەر

سیستەمى کارپێکەرى ئامێرەکەت ئای ئۆ ئێسە.

Image result for apple store logo Image result for google play

  • یانیش لە مۆبایڵکەتەوە، بە نامەیەك 1 بۆ زمانى کوردى، 2 بۆ زمانى عەرەبى یان 3 بۆ زمانى ئینگلیزى بنێرە بۆ 366، چاوەڕاونبە لینکى دابەزاندنى ئاپى کوڕەك ستۆدیۆت بە نامەیەك پێ دەگات.
  • یان پەیوەندى بکە بە 366 و ڕێنماییەکان پەیڕەوبکە.

نرخ

  • بەکارهێنانى ئاپى کوڕەك ستۆدیۆ بۆ ماوەى هەفتەیەك تەنها بە 600 دینارى عیراقییە و دابەزاندنى گۆرانى بێسنوورە.
  • بەشداریکردن لەڕێى وەڵامدەرەوەى ئۆتۆماتیکییەوە، یەك هەفتە بە 600 دینارى عیراقییە.
  • یەك خولەك پەیوەندیکردن بە وەڵامدەرەوەى ئۆتۆماتیکى بە 300 دینارى عیراقییە.
  • دابەزاندنى گۆرانى لەڕێى وەڵامدەرەوەى ئۆتۆماتیکى کە بەتەنها بۆ سیستەمى کارپێکەرى ئەندرۆیدە بە 240 دینارى عیراقییە.
  • پێشکەشکردنى گۆرانى بە هاوڕێیانت لەڕێى وەڵامدەرەوەى ئۆتۆماتیکییەوە بە 240 دینارى عیراقییە.


ئەم خزمەتگوزارییە کەڵکى چییە بۆ بەشداربوو؟

  • بەشداربوو هەر کاتێ بیەوێ دەتوانێ گوێبگرێ لە گۆرانى دڵخوازى خۆى.
  • بەشداربوو دەتوانێ گۆرانى دڵخوازى بۆ لیستى پلەى زیادبکات و گوێبیستیان بێت هەر کاتێ ئۆفلاین بێت.
  • لەڕێى کورتەنامە، واتسئەپ، ڤایبەر، فەیسبووك و تویتەر گۆرانى بەسەر هاوڕێیانت دابەشبکە.
  • بەشداربوو لەڕێى وەڵامدەرەوەى ئۆتۆماتیکییەوە گۆرانییەکان پێشکەشدەکات بە هاوڕێیانى خۆى.

  • چێژوەربگرە لە گوێگرتن لە گۆرانى: عیراقی، کوردى، لوبنانى، خەلیجى، سورى، مەغریبى، تورکى و فارسى.
  • بە هەزاران گۆرانى گۆرانیبێژان و ئەڵبوم بەردەستن.
  • شێوازەکانى هاوپوڵ بەردەستن؛ واتە کلاسیکى، سەما، رۆمانسى، لێخورین، مواڵ و تادوایى.


چۆنیەتى ڕاگرتنى بەشدارى

  • بە نامەیەك 0 بنێرە بۆ 366.
  • لەڕێى وەڵامدەرەوەى ئۆتۆماتیکییەوە  366، 9 دابگرە.


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە راژەی بەشداربووان 411


 
online-studio_descritpion-kur