English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

پەیوەندى ڤیدیۆیی

بەتەنها بە دەنگ لە پەیوەندیدا مەمێنەوە بەڵکو خۆشەویستانت ببینە و ڕێگەبدە ئەوانیش بت بینن.

کورەك بوارت بۆ دەرخسێنێ لە پەیوەندى بمێنیتەوە لەگەڵ خزم و هاوڕێکانت بەشێوەی رووبەروو لە هەر کات و شوێنێک بن.

بەها و نرخەکان

تێچووى پەیوەندى ڤیدیۆیی 1,000 د.ع بۆ هەر خولەکێك.

ئەم خزمەتگوزارییە چۆن کار دەکات؟

تاکو بتوانى سوود لە خزمەتگوزارییەکە وەربگرى ئەوا دەبێ ئەو مەرجانەى خوارەوە دابین بکەى :

  • ئامێرێکى مۆبایل کەوا خاسیەتى ئەنجامدانى پەیوەندى ڤیدیۆیی هەبێت، واتە دەبێ مۆبایلى هەر یەك لە پەیوەندیکەر و وەرگرى پەیوەندییەکە ئەم خاسیەتەى هەبێ.
  • پەیوەندى ئینتەرنێتت هەبێ.
  • دەبێ هەر لە چوارچێوەى بازنەى 3G بيت.
  • لە مۆبایلەکەتەوە خاسیەتى پەیوەندى ڤیدیۆیی هەڵبژێرەوە و دەست بە پەیوەندییەکە بکە.
  • دەبێ بڕى باڵانسى پێویستت هەبێ.

ئەم خزمەتگوزارییە چى بۆ بەشداربوو دابین دەکات؟

رووبەروو لە پەیوندی بمێنەوە لەگەڵ خزم و هاوڕێکانت لە هەر کات و هەر شوێنێك بن.

ئەم خزمەتگوزارییە چۆن بەدەست بهێنم؟

ئەم خزمەتگوزارییە پێشوەختە کارا کراوە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید و پۆستپەید. بڕى تێچوو لە قەبارەى ئینتەرنێت کەم ناکرێتەوە بەڵکو بەگوێرەى تێچووى خولەکەکان لە باڵانسى سەرەکیت کەم دەکرێتەوە.

بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووان بکە ژمارە 411

پرسیاری بڵاو