English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

پاکێجى ڕۆمینگ (قسەکردن و نامە)

سوود وەرگرە لە ئۆفەرى تایبەت لەکاتى مانەوەت لە مەوداى ڕۆمینگ.

کورەك بایەخ بە بەشداربووانى دەدات و بەوپەڕى توانایەوە کار دەکات بۆ دابینکردنى هەر خزمەتگوزارییەك لەپێناوى ئەوەى بەکارهێنەران بتوانن سوودمەندبن لێى.

پاکێجى رۆمینگ (قسەکردن و نامە) 3 جۆر ئۆفەر پێشکەش بەو بەشداربووانەى پریپەید دەکات لەکاتى مانەوەیان لە مەوداى ڕۆمینگ. بە بەشداریکردن لە پاکیجەکە بەشداربوو دەتوانێ سوودى لە خزمەتگوزارى ڕۆمینگ وەربگرێت بە نرخى ئێجگار داشکاو.

  • 10 خولەك و 10 کورتەنامە بە نرخى 10,000 د.ع
  • 15 خولەك و 15 کورتەنامە بە نرخى 15,000 د.ع
  • 25 خولەك و 25 کورتەنامە بە نرخى 20,000 د.ع

ئەم خزمەتگوزارییه چۆن کار دەکات

پەیوەندی بکە بە #255*  پاشان پاکیجەکانى رۆمینگى نێودەولەتى هەڵبژێرە لەڕێگەى داگرتنى ژمارە 2 پاشان پاکێجى خولەک و نامە هەڵبژێرە لەڕێگەى داگرتنى ژماره 1 داگره پاشان 1 داگرە ئەگەر دەخوازى بەشدارى لە پاکێجى یەکەم بکەى یان 2 داگرە ئەگەر دەخوازى بەشدارى لە پاکێجى دووەم بکەى یان 3 داگرە بۆ بەشداریکردن لە پاکێجى سێیەم یاخود 0 داگره بۆ گەڕانەوە (پەشیمانبوونەوە). هەروەها دەتوانى بەشدارى بکەى لەڕێگەى پەیوەندیکردن بە #250* پاشان خزمەتگوزارى ڕۆمینگ هەڵبژێرە لەڕێگەى داگرتنى 4 پاشان پاکێجەکانى ڕۆمینگى نێودەولەتى هەڵبژێرە بە داگرتنى 2 پاشان پاکێجى ڕۆمینگ (قسەکردن و نامه) هەڵبژێرە لەڕێگەى داگرتنى ژمارە 1 پاشان 1 داگرە ئەگەر دەخوازى بەشدارى بکەى لە پاکێجى یەکەم یان 2 داگرە بۆ بەشداریکردن لە پاکێجى دووەم یان 3 داگرە بۆ بەشداریکردن لە پاکێجى سێییەم یاخود 0 داگره بۆ گەڕانەوە (پەشیمانبوونەوە). لەکاتى هەڵبژاردنى هەر پاکێجێک 1 داگرە بۆ دووپاتکردنەوە یان 0 داگرە بۆ گەڕانەوە. دواتر مۆبایلەکەت بکۆژێنەوە و دووبارە بەکارى بخەوە. هەر کاتێ کورتەنامەى دووپاتکردنەوەت پێگەیشت ئەوا دەتوانى سوود وەرگریت لە خولەك و کورتەنامە پێشکەشکراوەکان تاکو لە ماوەى بەردەستبوون بەکاری بهێنیت ماوەى بەردەستبوونەکەش 10 ڕۆژە.

سوودى بۆ بەشداربووان

ئێستا بەشداربوو دەتوانێ سوود لە نرخە داشکاوەکان وەرگرێ لەکاتى مانەوەى لە مەوداى فراوانى ڕۆمینگى لە سەرانسەرى جیهان. خولەك و کورتەنامە پێشکەشکراوەکان دەکڕێ بەکاربهێندرێن بۆ پەیوەندیکردن بە هەر شوێنێك جا چ بۆ پەیوەندیکردن بە نێو عێراق بێت یاخود بۆ پەیوەندیکردنى نێودەولەتی بێت (جگە لە وڵاتە جیاوازەکان) یاخود دەتوانێ پەیوەندییەکان وەربگرێت و نامەى پێشکەشکراو بەکاربهێنێت بۆ ناردنى نامە بۆ هەر شوێنێک لە سەرانسەرى جیهان.

بەهاى بەشداریکردن (خولەك و کورتەنامەکان) دەبێ هەر لەماوەى بەردەستبوونەکە بەکاربهێندرێت واتە لە ماوەى 10 ڕۆژ بەکاربهێندرێن هیچ دواخستنێک نییە بۆ خولەك و کورتەنامە بەکارنەهاتووەکان.

دواى بەکارهێنانى پاکیجەکە یان دواى بەسەرچوونى ئەوا نرخەکە ئاساییەکانى ڕۆمینگت لەسەر بەشداربوو جێبەجێ دەکرێت.

چۆنیەتى بەشداریکردن؟

پەیوەندی بکە بە #250*  یاخود بە #255* بۆ هەڵبژاردنى پاکێجى ئۆفەر. دواتر مۆبایلەکەت بکوژێنەوە و دووبارە بەکارى بخەوە. دوای ئەوەی نامەی دووپاتکردنەوەت پێدەگات ئەوا دەتوانى دەست بکەیت بە بەکارهێنانی بەهاکان.

بۆ زانیارى زیاتر، تکایە لەناوخۆى عێراق پەیوەندی بکە بە ڕاژەی بەشداربووان ژمارە 411 یان لە دەرەوەی وڵات پەیوەندی بکە بە 00964750800411 لەکاتى مانەوەت لە ڕۆمینگ لە دەرەوەى عێراق.

 
تێبینی/ زانیاری و نرخەکانی سەرەوە شایەنی گٶڕانن بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشینە