English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

پاکێجى ڕۆمینگ (ئینتەرنێت)

سوود لە ئۆفەرى تایبەت وەرگرە لەکاتى مانەوەت لە مەوداى ڕۆمینگ له دەرەوەى وڵات.

کورەك بایەخ بە بەشداربووانى دەدات و بەوپەڕى توانایەوە کار دەکات بۆ دابینکردنى هەر خزمەتگوزارییەك لەپێناوى ئەوەى بەکارهێنەران بتوانن سوودمەندبن لێى.

پاکێجى رۆمینگ (ئینتەرنێت) 2 جۆر ئۆفەر پێشکەش بە بەشداربووانى پریپەید و پۆستپەید دەکات لەکاتى مانەوەیان لە مەوداى ڕۆمینگ لە دەرەوەى وڵات. بە بەشداریکردن لە پاکیجەکە بەشداربوو دەتوانێ سوودى لە خزمەتگوزارى ڕۆمینگ وەربگرێت بە نرخى ئێجگار داشکاو.

  • 5 مێگابایت بە نرخى 17,000 د.ع
  • 10 مێگابایت بە نرخى 23,000 د.ع

ئەم خزمەتگوزارییه چۆن کار دەکات

پەیوەندی بکە بە #255*  پاشان پاکێجەکانى ڕۆمینگى نێودەولەتى هەڵبژێرە لەڕێگەى داگرتنى 2 پاشان پاکێجى رۆمینگ ئینتەرنێت هەڵبژێرە بە داگرتنى 2 پاشان 1 داگره ئەگەر دەخوازى بەشدارى لە پاکێجى یەکەم بکەى یاخود 2 هەڵبژێرە ئەگەر دەخوازى بەشدارى لە پاکێجى دووەم بکەى یان 0 داگره بۆ گەڕانەوە (پەشیمانبوونەوە). هەروەها دەتوانى بەشدارى بکەى لەڕێگەى پەیوەندیکردن بە #250* پاشان خزمەتگوزارى ڕۆمینگ هەڵبژێرە لەڕێگەى داگرتنى 4 پاشان پاکێجى ڕۆمینگى نێودەلەوتى لەڕێگەى داگرتنى ژمارە 2 دواتر پاکێجى ئینتەرنێتى ڕۆمینگ هەڵبژێرە لەڕێگەى داگرتنى 2 پاشان 1 هەڵبژێرە ئەگەر دەخوازى بەشدارى لە پاکێجى یەکەم بکەى یان 2 هەڵبژێرە ئەگەر دەخوازى بەشدارى لە پاکێجى دووەم بکەى یاخود 0 داگره بۆ گەڕانەوە (پەشیمانبوونەوە). لەکاتى هەڵبژاردنى یەکێک لە پاکێجەکان 1 داگرە بۆ دووپاتکردنەوە یان 0 بۆ گەڕانەوە. دواى ئەمە مۆبایلەکەت بکوژێنەوە و دووبارە بەکارى بخەوە. کاتێك کورتەنامەى دووپاتکردنەوەت پێدەگات ئەوا دەتوانى سوود وەرگریت لە قەبارەى ئینتەرنێتى پێشکەشکراوەکان تاکو لە ماوەى بەردەستبوون بەکاری بهێنیت ماوەى بەردەستبوونەکەش 10 ڕۆژە.

سوودى بۆ بەشداربووان

ئێستا بەشداربوو دەتوانێ سوود لە نرخە داشکاوەکان وەرگرێ لەکاتى مانەوەى لە مەوداى فراوانى ڕۆمینگى لە سەرانسەرى جیهان.

قەبارەى بەشداریکردن (مێگابایتەکان) دەبێ هەر لەماوەى بەردەستبوونەکە بەکاربهێندرێت واتە لە ماوەى 10 ڕۆژ هیچ دواخستنێک نییە بۆ مێگابایتە بەکارنەهاتووەکان.

دواى بەکارهێنانى پاکیجەکە یان دواى بەسەرچوونى ئەوا نرخەکە ئاساییەکانى ڕۆمینگ لەسەر بەشداربوو جێبەجێ دەکرێت.

چۆنیەتى بەشداریکردن؟

پەیوەندی بکە بە #250*  یاخود بە #255* بۆ هەڵبژاردنى پاکێجى ئۆفەر. پاشان مۆبایلەکەت بکوژینەوە و دووبارە بەکارى بخەوە.دوای ئەوەی نامەی دووپاتکردنەوەت پێدەگات ئەوا دەتوانى دەست بکەیت بە بەکارهێنانی بەهاکان.

بۆ زانیارى زیاتر، تکایە لەناوخۆى عێراق پەیوەندی بکە بە ڕاژەی بەشداربووان ژمارە 411 یان لە دەرەوەی وڵات پەیوەندی بکە بە 00964750800411 لەکاتى مانەوەت لە ڕۆمینگ لە دەرەوەى عێراق.


بازنەی تۆڕ


پرسیاری بڵاو

 
تێبینی/ زانیاری و نرخەکانی سەرەوە شایەنی گٶڕانن بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشینە