English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

خزمەتگوزارى ڕۆمینگى ئاسمانى

تەنانەت لە ئاسمانیش کورەك لەگەڵتە.

سوودمەندبە لە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانى ئاسمانى و لە پەیوەندى بمێنەوە لەگەڵ خزم و دۆستانت.

  • ئەم خزمەتگوزارییە بەردەستە بۆ سەرجەم هێڵەکانى پریپەید و پۆستپەید، ئەو هێڵلانەى کەوا خزمەتگوزارى ڕۆمینگیان کارایە هەروەها ئەم خزمەتگوزارییە پێویستى بە بەشداریکردن نییە و هیچ جۆرە تێچوونێك نییە بۆ کاراکردنى.
  • بەشداربووانى پریپەید دەتوانن کلیلى ڕۆمینگى لەنێو فڕۆکە بەکاربێنن ئەویش لەڕێگەى پەیوەندیکردن بە #ژمارەى کەسى داواکراو*280*
  • هەروەها بۆ وەڵامدانەوەى ئەو پەیوەندییانەى کە لە کەسى داواکراو پێتدەگات.
  • بۆ زانینى بەردەستبوونى خزمەتگوزارییەکە بۆ گەشتەکەت تکایە سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

/http://www.aeromobile.net/airlines

بۆ زانیارى زیاتر تکایە پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووان بکە ژمارە 411 لەناوەخۆى عێراق یاخود پەیوەندى بکە بە ژمارە 009647508000411 لە دەرەوەى عێراق

خزمەتگوزارییەکە چۆن کار دەکات

پێویستە بەشداربوو ئامێرى مۆبایلەکەى بەکاربخات لەکاتى مانەوەى لەنێو ئەو فڕۆکەىەى کە پاڵپشتى ئەم خزمەتگوزارییە دەکات.

بەشداربوو دەتوانێ بەشێوەیەکى ئاسایی پەیوەندییەکان ئەنجام بدات (ئەگەر بەشداربووى پۆستپەید بوو) یاخود خزمەتگوزارى کلیلى ڕۆمینگ بەکاربێنێت (ئەگەر بەشداربووى پریپەید بوو).

ناردن و وەرگرتنى پەیوەندییەکان و وەرگرتن و ناردنى نامەکان هەروەها بەکارهێنانى ئینتەرنێت بەردەست دەبێت لەکاتى مانەوەت لەنێو فڕۆکەى گەشتەکەت لەو کاتەى کە لە ئاسمان دەفڕێت.

سوودى بۆ بەشداربوو

بەشداربوو دەتوانێ لە پەیوەندى بمێنتەوە لەگەڵ خزم و دۆستانى هەروەها دەتوانێ کارەکانى ئەنجام بدات لەو کاتەى کە فڕۆکەکەى لە ئاسمان دەفڕێت. سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ بەشداربوو بەردەست دەبێت.

چۆنیەتى بەشداریکردن

پێویست بەهیچ جۆرە بەشداریکردنێکى پێشوەختە ناکات بۆ کاراکردنى خزمەتگوزارییەکە، چونکە ئەم خزمەتگوزارییە بەردەستە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید و پۆستپەید ئەوانەى کەوا خزمەتگوزاری ڕۆمینگیان کارایە.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە ڕاژەی بەشداربووان 411 بەخۆڕایی

پرسیاری بڵاو

 
تێبینی/ زانیاری و نرخەکانی سەرەوە شایەنی گٶڕانن بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشینە