English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

خزمەتگوزارى رۆمینگى دەریایی       

گەشتى دەریایی لەگەڵ کورەك ئەنجامبدە

سوودمەندبە لە خزمەتگوزاری ناوازەى ڕۆمینگ لەکاتى گەشتکردن لەڕێگەى دەریا و مانەوەت لەنێو کۆمەلێ کەشتى کە بڵاوبوونەتەوە بە سەرانسەرى جیهان.

  • ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سەرجەم هێڵەکانى پریپەید و پۆستپەید بەردەستە هەروەها بەبێ بوونى کڕێی بەشداریکردن.
  • هیچ جۆرە تێچوونێکى زیادکراو بۆ ئەم خزمەتگوزارییە نییە.
  • هێڵەکانى پریپەید دەتوانن خزمەتگوزاری ڕۆمینگ لەنێو کەشتى بەکاربهێنن لەڕێگەى پەیوەندیکردن بە *280* ژمارەى کەسى داواکراو #  هەروەها بۆ وەڵامدانەوەى ئەو پەیوەندییەى کە لە کەسى داواکراوەوە پێت دەگات.
  • بۆ زانینى بەردەستبوونى ئەم خزمەتگوزارییه بۆ گەشتەکەت سەردانى ئەم لینکانەى خوارەوە بکە:

MCP/Norway: http://mcp.com/coverage.php

AT&T/USA: http://www.wmsatsea.com/shipsinservice.html

TIM/Italy: http://www.costacruise.com/ and http://www.msccruises.com/

بۆ زانیارى زیاتر تکایە پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووان بکە ژمارە 411 لە ناوخۆى وڵات هەروەها لە دەرەوەى عێراق پەیوەندى بکە بە 009647508000411

ئەم خزمەتگوزارییە چۆن کار دەکات

پێویستە بەشداربوو ئامێرى مۆبایلەکەى بەکاربخات لەکاتى مانەوەى لەناو ئەو کەشتییەى کە پاڵپشتى لەم خزمەتگوزارییە دەکات.

بەشداربووانى پۆستپەید دەتوانن بەشێوەى ئاسایی پەیوەندییەکانیان ئەنجام بدەن، و بەشداربووانى پریپەید خزمەتگوزارى ڕۆمینگى بەکاربهێنێـت.

وەرگرتنى پەیوەندییەکان، ناردن و وەرگرتنى نامەکان، هەڵدانەوەى لاپەرەکانى ئینتەرنێت بەردەست دەبن لەکاتى بەجێگەیانى گەشتى دەریایی.

سوود ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربوو

بەشداربوو لەڕێگەى ئەم خزمەتگوزارییە دەتوانێت لە پەیوەندى بمێنتەوە لەگەڵ خزم و دۆستان هەروەها لەکاتى گەشتەکەى لە کارەکەى دانابرێت. پاکێجێکى تەواو دابین دەکرێت بۆ بەشداربووانى ئەم خزمەتگوزارییە.

چۆنیەتى بەشداریکردن

پێویست بە ئەنجامدانى هیچ جۆرە بەشداریکردنێکى پێشوەختە بۆ ئەم خزمەتگوزارییە ناکات چونکە ئەم خزمەتگوزارییە پێشوەختە بەردەستکراوە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پۆستەپەید و پۆستپەید (ئەو بەشداربووانەى کە خزمەتگوزاری ڕۆمینگیان کارا کردووە) .


بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووان بکە ژمارە 411

پرسیاری بڵاو

 
تێبینی/ زانیاری و نرخەکانی سەرەوە شایەنی گٶڕانن بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشینە