English | العربية
نوێترین ئۆفەرخزمەتگوزاری ونرخەکانپـلانەکانئۆفەری بزنـسمەودا و ڕۆمینگخزمەتگوزاری بەشداربووان
سەنتەری میدیا

خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خۆڕایی 

FreeBasics.com

پڕۆژەیەکى هاوبەشە لە نێوان کۆمپانیاى بەیەکگاندنی کۆمەڵایەتى (فەیسبوك) لەگەڵ چەند کۆمپانیاکى دیکە کە پلانیان ئەوەیە خزمەتگوزارى بنەرەتى ئینتەرنیت بۆ چەند وڵاتێك دابین بکەن، لەڕێگەى بەرزکردنەوەى توانست و ئەنجامدانى ئاسانکارییەکان بۆ گەشەپێدانى ئەم کۆمەلگایانە لەرێگەى دابینکردنى ئینتەرنێت. (FreeBasics.com ) رێگەت پێدەدات بگەیت بە فەیسبوك (وەشانى بنەرەتى)، سەربارى گەیشتن بە چەند ماڵپەرێکى سەرەکى وەك ماڵپەرە حکومی و تەندروستى و خوێندن....تادوایی.


کورەك یەکەمىن تۆڕى مۆبایلە کە هەڵستاوە بە بەکارخستنى (FreeBasics.com ) لە سەرانسەرى عێراق.

(FreeBasics.com ) بەکورتى واتە بەکارهێنانى (فەیسبوك و فەیسبوك ماسنجەر) بۆ هەمووان بەخۆڕایی.

لەڕێگەى بەکارهێنانى (Freebasics.com ) دەتوانیت فەیسبوك و فەیسبوك ماسنجەر و چەندین ماڵپەرى بەسوودى دیکە بەخۆڕایی بەکاربهێنیت.

نرخى ئەم خزمەتگوزراییە

ئەم خزمەتگوزارییە بەخۆراییە

ئەم خزمەتگوزارییە چۆن کار دەکات؟

دەتوانین فەیسبوك (وەشانى بنەرەتى) و لیستێك لە ماڵپەرە بەسوودەکان بەکاربهێنیت لەڕێگەى سەردانکردنى (freebasics.com )  یاخود لەڕێگەى بەکارهێنانى ئەپلیکەیشنى (Free Basics app ) ئەگەر ئامێرى مۆبایلەکەت پاڵپشتى بکات لە سیستەمى ئەندرۆید.

هەروەها بەشداربوو دەتوانێت بەخۆڕایی سەردانى ئەم ماڵپەرانەى خوارەوە:

ماڵپەر


لینک


ماڵپەرى فەرمى کورەك تیلیکۆم


http:// www.korektel.com


فەیسبوك پەیوەندى ئینتەرنێتى خۆڕایی


مانەوەى پەیوەندى لەگەڵ خزم و هاوڕێیان


Messenger


نامە بنێرە بۆ خزم و هاوڕێیان


UNICEF Internet of Good Things


زیرەکانه ئینتەرنێت بەکاربێنە: لەسەر هێل خۆت فێر بکه


UNICEF Facts for Life


ڕاستییەکان لەپێناوى ژیان: گەڕان بەدواى زانیارى پەیوەندار بە تەندروستى


Girl Effect


http://arabic-gem.apollo.unicore.io/


SmartWoman


کارامایی ژیان، کارامایی پەیوەندى، هاوسەنگى ژیان/ کار، تەندروستى و رۆشنبیرى.


iLearn


لەبارەى ئەو ڕێکچانە بخوێنەوە کە ئافرەتان گرتویانە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن.


Bing


بەدواى زانیارییەکان بگەڕێ


ويكیپیدیا


زانیارییەکان بدۆزەوە


WikiHow


زانیارییەکان بدۆزەوە


Wattpad


پەڕتوك بخووێنەوە


MoneyMatters


لەبارەى چۆنیەتى بەڕێوەبردنى کاروبارى داراییت بزانە


SmartBusiness


لەبارەى چۆنیەتى دەستکردن بە چاڵاکى بازرگانى بزانە


BBC Arabic


بى بى سى عەرەبى


 DW-Made for Minds


کەناڵى جیهانى ئەلمانی


AccuWeather


تازەترین پێشهاتەکانى کەشوهەوا وەربگرە


Refunite


یەکگرتنەوەى خێزانەکان


Tambero


ئامرازەکان و زانیارییەکان لەبارەى جووتیاران وەربگرە



سوودەکانى ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربوو

بەکارهێنانى فەیسبوك و فەیسبوك ماسینجەر (بڵاوکردنەوەو بەدواداچونی شتە نوێیەکان  بکەو نامە بنێرەو وەرگرە، هەروەها شێر بکە و زیاتر ببینە) هەروەها بەخۆڕایی سەردانى ماڵپەرە هەڵبژێردراوەکان (هەواڵەکان و تەندروستى و فێرکردن) بکە. 


چۆنیەتى بەشداریکردن لەم خزمەتگوزارییە

بەشداریکردن لەم خزمەتگوزارییە کارێکى زۆر ئاسانە، تەنها پێویستە مۆبایلێکت هەبێت  پاڵپشتى لە یەکێك لە ئەپلیکەشنەکانى (بڕەوسەر) بکات تاکو بتوانیت دەستبکەیت بە بەکارهێنانى ئەم خزمەتگوزارییە. بە یەکێك لەم ڕێگایانەى خوارەوە:

  • لە مۆبایلەکەتەوە، (برەوسەر) بکرەوە و سەردانى ئەم لینکه بکە (freebasics.com) و لەوێشەوە دەتوانیت ئەو ماڵپەڕانە خۆڕاییانە ببینیت کە دەتوانیت سەردانیان بکەیت، لەناویشیانەوە (وەشانى بنەرەتى) فەیسبوك و فەیسبوك ماسنجەر.
  • یاخود، ئەگەر هاتوو بەشداربوو لە بەکارهێنەرانى سیستەمى ئەندرۆید بێت، دەتوانێت ئەپلیکەیشنى (Free Basics app) دابەزێنێت لەڕێگەى ئەم لینکە (0.internet.org/download_app)، ئەپلیکەیشنەکە ماڵپەرەکان لەخۆ دەگرێت، لەناویشیانەوە لەناویشیانەوە (وەشانى بنەرەتى) فەیسبوك و فەیسبوك ماسنجەر.

بۆ گەیشتن بە ئینتەرنێتى گشتگیر بەتەواوەتى (لەناویشیانەوە وەشانى تەواوەتی فەیسبوك)، هەمیشە بەشدارى لە یەکێك لە پاکێجەکانى ئینتەرنێتى کورەك بکە. تکایه، بۆ بەسەرکردنەوە و بینینى ئۆفەرى ئینتەرنێتى کورەك سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکه:

 http://www.korektel.com/services/data-offers/extra-g.

 
تێبینی/ زانیاری و نرخەکانی سەرەوە شایەنی گٶڕانن بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشینە